مۆڵەتی ناوەندی بڵاوکراوەی «ماهیدشت» پووچەڵ کرایەوە

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مۆڵەتی کارکردنی ناوەندی بڵاوکراوەی «ماهیدەشت» لە کرماشان لە سەر داوای ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران پووچەڵ کراوە و ئیزنی درێژەدانی کاری ئەو سەنتەرە یان نەداوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە دوای ئەوەی بەرێز «ئەمیری» بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە بۆ نوێ کردنەوەی مۆڵەتی بڵاوکراوەکە سەردانی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەکات، پاش چەندد ڕۆژ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ڕێی تلەفوونەوە بانگهێشتی دەکەن و ناوبراو لە چوون بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییە خۆ دەبوێرێ و دەڵێ نوێ کردنەوەی مۆڵەتی بڵاوکراوە پێوەندی بە ئێوەوە نییە. هەر بۆیە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت بە شێوەی نووسراوە گوشار دەخاتە سەر ئیدارەی فەرهەنگ وئیڕشادی ئیسلامی کە مافیان نییە ئەو مۆڵەتە نوێ بکەنەوە.

شیاوی باسه بڵاوکراوەی ماهیدەشت لە ساڵی 2698ی کوردییەوە دەستی بە کار کردووە و بەرهەمی نووسەران و شاعیران چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: