بەردەوامی دەستبەسەرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ کەسێکی دیکە له پیرانشار دەستبەسەر کرا

KMMK:

یەکشەممە 19ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، تەها ئاتەش ئەفرووز، خەڵکی ناوچەی کۆنە خانی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی تەها ئاتەش ئەفرووز ـیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو‌ تۆمەتانەی ناوبراوی پێ دەستبەسەر کراوە و هەر وەها شوێنی ڕاگیرانی بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان