KMMK:
یەکشەمە 19ی رێبەندانی 2720ی کوردی پێنج هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار و میاندواو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتی دانیشتنی دادگای تاوانەکان بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە پێی راپۆرتەکە ناوبراوان؛ شوڕش ئەحمەدی، کریم مووسی خەلیفانی ناسراو بە کەریم خەلیفانی، سەلام مووسی خەلیفانی ناسراو بە سەلام خەلیفانی، حسامەدین خزرزادە (خزری) و رەسووڵ لاوازە تا کاتی کۆبوونەوەی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە شۆڕش ئەحمەدی رۆژی 30 بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانەوە لە میاندواو دەستبەسەر و بۆشوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە و هاوکات و لەهەمان رۆژدا رەسووڵ لاوازەو حسامەدین حزری، سەلام خەلیفانی وکەریم خەلیفانی لە پیرانشار لە لایەن هێزێکی هاوشێوە گیرابن و گوازرابوونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتیانەی کەلە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتی سپای پاسدارانەوە قۆڵبەست کرابوون لە دوای چەند رۆژ لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە گوازرابوونەوە بۆ زیندانی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغدە و دوار بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگایی کردنیان ئیزنی چوونەدەرەوەیان لە زیندان وەرگرتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان