دەر ھێنانی تەرمی لاوێک لە بەنداوی شاری سەردەشت

KMMK :

یەک شەممە 19ی رێبەندانی 2720ی کوردی، تەرمی لاوێک بە ناوی پویا ئیبراھیمی 19 ساڵ و کوڕی سامەند پاش تێپەڕینی 45 رۆژ لە خۆکوژی، لە بەنداوی شاری سەردەشت لە ئاو ھێنرایە دەرەوە.

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم لاوە لە بەنداوی شاری سەردەشت لە نزیک گوندی عوسمان ئاوا لە پارێزگای ورمێ، پێ ئەچێت ھەوڵی خۆکوژی دابێت و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنابێت.

لە 45 رۆژر رابردوو گەڕان بە دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەم لاوە بێ ئاکام بوو. پویا ئیبراھیمی خەڵکی شاری رەبەتە و بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، باوبراو توشی کێشەی دەرونی بووە و ئەگەری ھەیە کە ئەم گرفتە بوبێتە ھۆکاری خۆکوشتنی.

شایانی باسە کە پویا، 4ی رەزبەری ئەمساڵ لە نزیک بەنداوی سەردەشت بیندراوە و پێ ئەچێت کە دەستی دابێتە خۆکوژی وخۆی ھەڵدابێتە خوارەوە لە پردی ئەم بەنداوە.

بە پێی وتەی کەسانی ئاگادار ئەو ناوەندانەی کە بەرپرسن لە دۆزینەوەی تەرمی ئەم کەسە کەم تەرخەم بوون و گروپی مەلەوان دێر گەیشتونەتە سەر ئەو شوێنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: