مەدەنیهەواڵەکان

ئانیسا جەعفەری مێهر و داریووش مورادی هەڕەشەی قەدەغەی چالاکیان لێکرا

KMMK:

شەممە 18ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، دوو چالاکی مەدەنی و کەلتووری خەڵکی شاباد لە پارێزگای کرماشان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتنە بەر هەڕەشەی قەدەغەی چالاکی و هەڵسووڕان.

بە پێی وتەکانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ دادستانی دادگای ئێران لە شاباد بە بیانووی وەرنەگرتنی ڕاپۆرتی کاتی دەستبەسەر ئەم دوو هاوڵاتییە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامێ ئێران لە کرماشان، لە لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەی خۆی بواردووە.

لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە کرماشان بەڕێز داریووش مورادی و خاتوو ئانیسا جەعفەر مێهر ـیان خستۆتە ژێر گوشارەوە کە هەڵسووڕان و چالاکی نەکەن.

جێی بیرهێنانەوەیە کە بەڕێز داریووش مورادی و خاتوو ئانیسا جەعفەری مێهر لە ڕۆژی 3ی سەرماوەزی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاباد بە شێوەی جیاواز دەستبەسەر و پاش بیست ڕۆژ دەستبەسەر کراویی هەر کامیان بە دانانی 300 ملوێن تمەن تا کاتی دانیشتنی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

شیاوی باسە کە داریووش مورادی کە لە نووسەرانی ماڵپەڕی کەلتووری ئەدەبی”هەسارە”ـیە.پێشتووتریش بە هۆی چالاکی مەدەنی پێشینەی دەستبەسەری هەیە لە لایەن هێزە ئەمنیێەکانی حکوومەتی ئێران.

هەر وەها خاتوو ئانیسا جەعفەری مێهر، چالاکی کەلتووری و خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵای بواری زمان ناسی زانکۆی کوردستان و مامۆستای زمانی کوردی ـیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

هاوڵاتیک لە سنە دوای سێ حەوتوو دەستبەسەری ئازاد دەکرێت و دیسان دەستبەسەریش دەکرێتەوە

سووتانی پتر لە هێکتار و نیوێک لە لەوەڕگەکانی ناوچەی سەقز

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ گواستنەوەی سێ هاوڵاتی بۆ زیندان