KMMK:
پێنج شەممە 16ی رێبەندانی 2720ی کوردی، چوار کۆڵبەر بە ھۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە سنوری گوندی بڕوێش کانی سەر بە شاری بانە بریندار بوون.
ناسناوی یەکێک لەو کۆڵبەرانە مەولوود عەبدوڵاھی خەڵکی شاری مەھابادە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، کۆڵبەری بیندار بە ھۆی گرانی برینەکانی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە ناسناو و بارودۆخی ئەو سێ کۆڵبەرەی تر نادیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان