KMMK:
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان، سیروان ڕەحیمی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز دوای بە سەر هاتنی ماوەی مەرەخەسیەکەی گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە.
سیروان ڕەحیمی لە پاییزی ٩٨ی هەتاوی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە بە بێ نیشاندانی حوکم دەس بەسەر کرا و پاش سێ مانگ لێ پرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو لە مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ لە دادگای شوڕشی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی بە ١٣مانگ زیندانی تعزیری مەحکووم کرا و دوایی لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٩ی هەتاوی هەمان حوکم لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوە بە سەرۆکایەتی قازی تەیاری پشت ڕاست کرا و لە کۆتایی هەمان مانگ دەسبەر و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەگەی گوازایەوە بۆ بەندیخانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان