KMMK:
لە درێژەی ڕەشبگیریەکەن ڕژێمی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی دوو کەس لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمەوە هەر یەک لە شارەکانی مەهاباد و ورمێ دەسبەسەر و دوایی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێ زانیاریەکان شەهاب ئەحمەدی خەڵکی شاری مەهاباد و ئێدریس ئەحمەدی خەڵکی شاری بانە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێم دەسبەسەر و دوای بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک گەیشتووە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو هاوڵاتیانە بەبێ نواندی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو کەسە نەزانراوە و هەوڵی بنەماڵەکەیان لەم چوارچێوەیە بێ ئاکام بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان