کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

چوارشەممە 16ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” خالید ئەحمەد پوور” کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی وەرتێ سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، کۆڵبەری ناوبراو لە گەڵ گرووپێک کۆڵبەر لە شەودا ئەو دەمەی لە خاڵی سنووریی تێدەپەڕین بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەختە کرایە ئامانجی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانی خۆی لە دەستدا.

بە پێی وتەی کەسێکی نێزیکی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە، 28 ساڵ تەمە، خێزاندار و باوکی کچێکی منداڵە کە بە تەقەی مۆڵەت پێدراوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کچەکەی بە تەنیا هێشت و چووە کاروانی کوژراوانی ڕێگەی نان ـەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

%d bloggers like this: