هاوڵاتییەکی سەقزی بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کرا

KMMK:

دووشەممە 13ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ئەحمەد محەممەدی خەڵکی سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لەو شارە بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی3ی سەرماوەزی ئەمساڵ دوابەدوای بانگهێشتی بۆ دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقز دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە شاری سنە ڕاگوازرابوو. ناوبراو پاش ماوەیەک سەر لە نوێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە سەقز ڕاگوازرا.

بە پێی ئەم حوکمە کە لە ڕێکەوتی 24ی بەفرانباری ئەمساڵ دەرچبوو و پاشان پێی ڕاگەیەندراوە، ئەحمەد محەممەدی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر” جەواد مستەفایی” بە تۆمەتی سیخوڕی و پڕوپاگەندە بە قازانجی حیزبە کوردییەکانی دژبەری دەسەڵات بە هەژماری ئەو سەردەمەی دەستبەسەر کراووبووە، بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان