ورمێ؛ ئازادی شارۆمەندێک بەشێوەی کاتی

KMMK:
دووشەممە 13ی رێبەندانی 2720ی کوردی، حەمید عەبدی, 40 ساڵان خەڵکی گوندی «ناناس» سەر بە شاری ورمێ و چالاکی سیاسی بە دانانی بارمتەی 800 ملوێن تمەنی بۆ ماوەی کاتی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە ئازاد کرا.

پێویست بە بیر هێنانەوەیە کە: ناوبراو لە کۆتایەکانی مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن بەشی 2ی دادگەی ئینقیلابی ئێران لە ورمێ کە بە سەرۆکایەتی دادوەر( عەلی شێخ لوو) بەڕێوە چوو ئەم شارۆمەندە بە تۆمەتی « هەوڵ دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

جێگای باسە کە: ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەگوزرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان