KMMK:
راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی ژانویەی ٢٠٢١کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.
شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاوڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات.
ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.
سێدارە
لە مانگی ژانویەدا بە گشتی ٤ هاوڵاتی بە تۆمەتگەلی وەک کوشتن واتا قەساس لەسێدارە دراون.
1 سەعید محەمەدفرد تەمەن 35 ساڵ خەڵکی کرماشان، تاوان قەساس.
هێمن مستەفایی تەمەن 31 ساڵ خەڵکی مەریوان تاوان ئەندامێتی حیزبێکی کوردی .
عەبدوڵا بەهرامیان ، خەڵۆی بۆکان ، قەساس
فاتیح قادری نیا تەمەن 46 ساڵ خەڵکی سەوڵاوای سنە ، تاوان قەساس
گرتن و زیندان
بەپێی ئامارەکانی کۆکراوەکانی مانگی ژانویەی ٢٠٢١ تا ئێستا ١٣٠ هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون. جێی ئاماژەیە کە ١١٨ کەس لەو ١٣٠ کەسە کەسانێکن کە لە شارە جیا جیاکانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات سپای ئێران دەستبەسەر کراون. ئەوانی تر کەسانێکن کێ پێشتر گیراون یا حوکمی زیندانیان هەبووە.
جێی ئاماژەیە، دوو کەس بە ناوەکانی سلمان نەزەری تەمەن 25 ساڵ ، خەڵکی خورەم ئاوا لۆرستان و بەهمەن عوقابێ تەمەن 35 ساڵ ، خەڵکی شائاوای کرماشان لە ژێر ئەشکەنجە و لە زینداندا کوژراون.
هەروەها ٢٢ هاوڵاتی کە پێشتر دەستبەسەر کراون بە زیندانی کردن حوکم دراون.
کۆڵبەر و کاسبکار
لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرەسی بەفر. لەم مانگەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
کۆڵبەرە کوژراوەکان:محەمەد ئەحمەدی خەڵکی سەقز، یوسف فەتاحزادە خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە سەربازیەکان و مەتین ئەسڵانی و یاوەر ئەسڵانی و بەڵێن ئەحمەدی و ئولایی خودایی و فۆرات خودایی خەڵکی ورمێ بە هەرەسی بەفر گیانیان لەدەست داوە.
خۆکووژی و کوشتن
لە مەنگی یەکی ٢٠٢١ دا ب٣ گشتی ١٠ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە یا کوژراون و لەنوایان دا ٥ ژن و ٥ پیاو هەن.
ژن: مەهتاب مولانی خەڵکی بۆکان، سۆنیا دێهقان خەڵکی سەردەشت ، هاوژین تەمەن 14 ساڵ خەڵکی ئاب باریکی دیواندەرە، پەریسا حاجی دوخت تەمەن 20 ساڵ خەڵکی سەڵماس، تارا تەمرخانی تەمەن 13 ساڵ خەڵکی سرپێل زهاو
پیاو: ئاراس محەمەد ئەمینی تەمەن 16 ساڵ ، هاولاتیەکی ئیلامی، پەیمان بهڵوڵی خەڵکی روانسەر، بێهروز بەشیری 19 ساڵ خەڵکی ورمێ. تەوحید موحەمەدی 19 ساڵ خەڵکی سەڵماس.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان