KMMK:
شەممه، ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتیک بە ناوی واحد شێخ مۆحەممەدی کوڕی کەریم و نیشتەجێ شاری عەلی ئاوا سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران دەسبەسەر کرا.
بە پێ ڕاپۆرتەکان کە بە دەستمان گەیشتووە، هێزە ئەمنیەکانی ئێران بەبێ بەڵگەنامەی دادگا ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هەتا ئامادە بوونی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەسبەسەر کردن و تۆمەتەکان دژی واحد شێخ مۆحەممەدی و شوێنی گواستنەوەی هیچ زانیاریک بە دەستەوە نیە.
کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان