KMMK:
شەممە 11ی ڕێبەندانی 2720ی کوردســتان، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” شەفیع شێخە”کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی ” کانی گوڵ” سەر بە شاری شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
هەر وەها ڕۆژی هەینی حەوتووی ڕابردوو، پێنج هاوڵاتی بە ناوەکانی” جەماڵ نەهاڵی، شۆڕش بەرهەم، جوبرەئیل شەعبانی خەڵکی شنۆ و لوقمان تاهیری خەڵکی گوندی پیرۆت ئاوا و غەفوور ئیسپەنداڕ خەڵکی گوندی عەلی ئاوا سەر بە شاری شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
شیاوی باسە کە ڕۆژی شەممە 4ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی” مەنسوور وەلی پوور” خەڵکی شاری مەریوان لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکان، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بە کوتەک و لێدان و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری ئەم هاوڵاتیانە و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵیان و هەر وەها شوێنی ڕاگیرانیان بە دەستەوە نیێە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان