KMMK:
دووشەممە 6ی ڕێبەندانی 2720ی کوردێ، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “یاسەمەن بەیگزادە” خەڵکی شائاباد دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
یاسەمەن بەیگزاده پازدە ساڵ تەمەن و هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژییەکەی بە دەستەوە نییە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە 7ی ڕێبەندان کچێکی منداڵ بە ناوی “لەیلا ڕەزایی” یازدە ساڵ تەمەن و خەڵکی سەحنە سەر بە کرماشان بە هۆی نەبوونی تەبلێت بۆ خوێندن دەستی دایە خۆکوژی و گیانی خۆی لە دەست داوە.
شیاوی باسە کە تەمەنی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی و ئێران زۆر دابەزیوە و تا ئەو ئاستەی دەیان مێرمنداڵی کچ و کوڕی خوار 18 ساڵ ل ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
تا ئێستە هیچ هەوڵێک بۆ ناسینی هۆکاری ئەم خۆکوژیانە و ڕێکارەکانی بەرنگاربوونەوەی لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە نەدراوە.
هەژاری، جیاوازی و هەڵاواردنی کۆماڵایەتی نابەجێ، پشتیوانی نەکردنی یاسایی لە منداڵان و … لە هۆکارەکانی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان


