شنو؛ دەسبەسەر کردنی هاوڵاتییەک

KMMK:
پێنجشەمە 9ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی جەمال قاسمی، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی ژینکۆ خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەریان کردووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی بەڕێز قاسمی، زانیارییەک ئەوتۆ بەردەست نییە و هەوالەکانی مالباتەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام بووە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان