KMMK:
چوارشەممە 8ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ” سۆران محەممەدی” چالاکی کەلتووری و خەڵکی مەهاباد پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە و پێ فام کردنی تاوانەکەی، لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ئێران لەورمێ بۆ زیندانی حکوومەت لە مەهاباد ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 25ی بەفرانباری ئەمساڵ بە ئامادە بوونی له ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کراوە و پاشان بۆ لێپرسینەوەی زیاتر بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی دەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان