KMMK:
پێنجشەمە 9ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، مستەفا ئیلخانیزادە مامۆستای زمانی کوردی و سەرۆکی پەیمانگای ڕۆشنبیری و پەروەردەیی “ئەدەب” دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەکانی ئەمنیەتی ئێران لە شاری بۆکان، گوازرایەوە بۆ قاوشی قەرەنتینەی زیندانی حکوومەت لەو شارە دا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ڕێکەوتی 7ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ناوبراو ماڵ و شوێنی کارەکەی ناوبراویان پشکنیووە و مۆبایل و کۆمپیوتەر و کەلوپەلی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، مستەفا ئیلخانیزادە بە تۆمەتی رێکخستنی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ساڵی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە نووسینگەی پەیمانگای ئەدەب دەسبەسەر کرا بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان