KMMK:
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە شۆرای ڕێوەبەری مەکتەب قورعان لە ڕێکەوتی 28ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دەری کردووە، لە کۆتاییەکانی بەفرانباری ئەمساڵدا ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی حکوومەت لە پاوە سێ ئەندامی ئەو ناوەندەی بە ناوەکانی” عەبدولکەرم فەرهادی، سەعید سەجادی و سەعدی وەلەدبەیگی لە ڕێی بانگهێشت نامەی نووسراوەیی دادگوستەری حکوومەت بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لە سەر کردوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە، زۆرینەی پرسیارەکان کە ئاراستەی ئەم کەسانە کراوە دووپاتە بووە و لە سەر شێوازی کارکردنی مەکتەب قورعان و گوشار لە سەر وڵام دانەوەی هەڵوێست وەرگرتن لە هەمبەر پرسە سیاسیەکانی ڕۆژ بووە.
جێی باسە کە ئەو کەسانەیش تەنیا جەختیان لە سەر ستراتێژی سەرەکی خۆیان و ڕێنموونییەکانی ڕێبەریان “ئەحمەد موفتی زادە” کردووە کە ئێمە تێکەڵاوی پرسی سیاسی نابین و سەرقاڵی خۆخاوێن کردنەوە و ڕاکێشان و ڕێنوێنی خەڵکی دیکەین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان