سلایدەرگرتن و زیندانهەواڵەکان

ڕێژەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە 92 کەس

KMMK:

بە پێی دواین زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان، لە گەڵ دەستبەسەری چوار کەسی دیکە لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزی و خوێدنکاری لە شارەکانی بۆکان، سەقز، سنە و مەریوان، ڕێژەی هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو بە 92 کەس گەیشووە.

شیاوی باسە کە ڕێژەی دەستبەسەرکراون زۆر زیاتر لەو ئامارەیه که هەنووکە دەرکەوتووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشگەلێکی بەربڵاویان دژی چالاکانی مەدەنی، خوێندکاری و ژینگەپارێزی دەستپێکردووە و دەستیان داوەتە دەستبەسەری گۆترەیی هاوڵاتیان و چالاکانی کورد.

شیاوی باسە کە دەستبەسەر کراوان لە کاتی دەستبەسەری پەلامار و لێدان و سوکایەتیان پێکراوە و هیچ چەشنه حوکمێکی قەزایی لە دەستبەسەر کردنیاندا نەنوێندراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان، تاقمێک لە دەستبەسەر کراوان توانیویانە پێوەندییەکی کورتیان لە گەڵ بنەماڵەکانیان هەبێ و ئەم پێوەندییە زۆر کورت و لە ئاستی چەندد چرکەیەکدا بووە.
هەندێ لە بنەماڵەکان لە وتووێژ لە گەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان شیمانەی ئەسکەنجەی منداڵەکانیان کردووە. ئەم بنەماڵانە ڕایانگەیاند کە لە کاتی پێوندی، دەنگی دەستبەسەر کراوان گیراو و مانوویەتی لەواندا بەرچاو بووە.
سەردانی بنەماڵەی کەسانی دەستبەسەر کراو بۆ دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بێ ئاکام بووە و ڕێگەی زانیاری وەرگرتن لە شوێنی ڕاگرتنی منداڵەکانیان پێ نەدراوە.
لە هەموو حاڵەتەکان دەستبەسەر کراوان ناچار کراون بە زمانی فارسی قسە بکەن و ڕێگەیان پێنەدراوە بە زمانی دایکی و نەتەوەیی بدوێن.

لە گەڵ دواین نوێکردنەوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئاماری دەستزەسەرییەکان بە پێی شارەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:

مەهاباد: ئیمان عەبدی، حەسەن عەبدی، سۆران حەسەن زاده، سۆران محەممەدی، ئەمر بایزیدی ئازەر، دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالار ڕەهوی، ئەفشین مام ئەحمەدی، سیروان نووری، فەرزاد سامانی، سۆران عومەرزادە، ئەسرین محەممەدی و سوهەیب بادرووج.

بۆکان: عەزیز ناسری، حسێن گەردشی، قادر ڕەسووڵ پوور، محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور، عەلی زوڵفی، حسێن مێهرەبانی، هێرش ڕەسووڵ پوور، فۆئاد محەممەدی پوور، فەریبا ئەحمەدی، ڕۆژین محەممەد پوور، ڕەزا محەممەد، فەرهاد زەندی، عەتا ڕەحمان زادە، سەردار محەممەد پوور، عەزیمە ناسری، مەحیەدین شامە، حامید ڕەسووڵ پوور، ئەیووب ڕەسووڵ پوور، حسێن ڕەسووڵ پوور، ئیدریس حاجی ڕەسووڵ پوور، سەلاح حاجی ڕەسووڵ پوور و سیروان محەممەد پوور.

نەغەده: عەبدوڵڵا حاج ئەحمەدی، پەیمان حاج ئەحمەدی، گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی، ئاسۆ محەممەدی، ئومێد سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی، ڕەحمان دەریازی، دیاکو زەردەشتی، تالب ڕێحانی و ڕەشید ڕێحانی، ڕەحمان ئیبراهیمی.

پیرانشار: ڕەسووڵ لاوازە، کەریم خەلیفانی، حیسامەدین خزری، پشتیوان نەبی زەڕگەتەن، مەحیەدین شامە، محەممەد ئەمین(شۆڕش) ئەحمەدی، ڕەحمان دەریازی، سەلام خەلیفانی.
مەریوان: زانیار موعتەمێدی، سیروا کەریم نەژاد، کەیوان مینوویی، کارۆ عەلیداد، جەبار پیرۆزی، سەلمان ئەدوایی، شێرکۆ پائاهوو، دانا سەمەدی، عەدڵ پەروازە.

سنە: ئارام یووسفی، ئارام مورادیا، کامیل نووری، شیروان ئەمینی، ئەمیر ڕەزایی، عەبدوڵڵا ئاسال و جەمیل ئەحمەدیان.

کرماشان: نەسرین یەزدانی پوور، نازەنی ئەتابەکی، مەلیحه مورادی، سەمیرا فەرەحناکی و ئیلهام یەزدانی پوور

سەوڵاوا/ هەورامان: سیامەک مەنسوور پوور، فەرەیدوون ئەدوایی، ئەکڕەم ئەدوایی، فەردین ئەدوایی

ڕەبەت: ڕەبەت: بەهمەن یووسف زادە، فەرهاد مووسا پوور و فەرەیدوون مووسا پوور.

سەقز: عەتا ڕەحمان زادە، کەریم خەلیفانی، ئەفشین ئیلاهی و بابەک بابایی
ئیلام: ئەیووب ساڵح وەرزی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ناستانداردی ڕێگەوبانی کوردستان ولێکەوتنەوەی کارەساتی مەرگاوی

کوژرانی کاسبکارێکی کوردی لەلایەن هێزهکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

ژنێکی خەڵکی مەریوان بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆی دەستی دایە خۆکوژی