KMMK:
شەممە 30 ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سەلام خەڵیفانی خەڵکی گوندی کانی بۆداغ-ی سەر بە شاری پیرانشار لە ڵایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران دەسبەسەر کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ڵایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران دەسبەسەر کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، لەمەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی بەڕێز خەلیفانی زانیارییەک ئەوتۆ بەردەست نییە و هەوڵی مالباتەکەی بێ ئاکام ماوە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان