KMMK:
کۆمەڵەێک لە ڕێکخراو و ناوەندە مەدەنی و ماف مرۆڤییەکان بە هاوبەشی بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی، رۆژنامەنووسان و هتد بە سازدانی کەمپینێک بە ناوی “کەمپینی نا بۆ ڕەشبگیریی کوردان” خوازیاری هەڵوێستی هاوبەشی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران بۆ ئازادی گیراوانی مەدەنی،ن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دقی نوسراوەی ئەو کەمپینە وەکوو خۆیی بڵاو دەکاتەوە:
“کەمپینی نا بۆ ڕەشبگیریی کوردان”
بە درۆشمی با بە زووترین کات چالاکانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئازاد بکرێن، هەڵمەتێکی گشتگیر دەستپێکردووە .
رژێمی ئێران بۆ کپکردنی دەنگی ئازاد و چاوترسێن کردنی چالاکانی کۆمەڵگا لە کوردستان ، بە کۆمەڵ دەستی بە گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی ، ژینگەیی و خوێندکارانی کورد لە سەرتاسەری ئێران کردوە .
لەو چوارچێوەیەدا لە مانگی ژانویەی ٢٠٢١ دا تا بە ئەمڕۆ لانی کەم ٧٥ کەسی چالاکی بوارە جیاجیاکانی، رەوانەی گرتووخانەکانی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی سوپا کراون .
لانی کەم ٩ کەس لە دەستبەسەر کراوان ژنن و هەر دەچێ رێژەی گرتن و دەستبەسەر کردن و میلتاریزە لە شار و شارۆچکە و تەنانەت گوندەکان زیاتر دەبێت .
هەنووکە کەس ئاگاداری بارودۆخی دەستبەسەرکراوان نیە و بنەماڵە و کەسوکاریان لە ناو نیگرانی دان .
بۆ راگرتنی رەشبگیری جەوانان و چالاکی کورد و بۆ ئەوەی بێدەنگی بشکێندرێت و رای گشتی نێونەتەوەیی لێ ئاگادار بکرێتەوە ، دەستمان بەم هەڵمەتە کردوە
ئەم کەمپینە بەناونیشانی “نا بۆ رەشبگیریی کوردان” بەدەستپێشخەری ژمارەیەک رێکخراو و چالاکی سیاسی و رۆژنامەوان وەگڕ خراوە .
بۆیە ئێمە وەک رێکخەرانی ئەم کەمپینە لێرەوە ئەو کردەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و دەستبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی مەحکوم دەکەین،داوامان لە رای گشتی نێونەوەیی و یەکیەتی ئەوروپا ئەوەیە بێنەدەنگی بشکێنن و با دەمودەست شەپۆلی گرتن و دەستبەسەر کردن لە ئێران و کوردستان راگێرێ و هەموو گیراوانی ئەم دواییە ھەروەھا ھەموو زیندانیانی سیاسیش ئازاد بکرێن .
ناوی ئەو رێکخراوانە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە
:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پلاتفۆرمی یارسان
ناوەندی داکۆکی لە مافی پەنابەران لە دانمارک
کەمپینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان
کۆمیتەی داکۆکی لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی-دانمارک
ڕێکخراوی داکۆکی لە زیندانیان سیاسی و مەدەنی
و ژمارەیەک چالاکی سیاسی و رۆژنامەوان.
کەمپینی نا بۆ ڕەشبگیریی کوردان داوا لە هەموو رێکخراوەکانی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین پەیوست بن بەم هەڵمەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە ئەو کەمپینە هاوکات و بۆ ئەمشەو خوازیاری یارمەتی، هەڵوێست و بەشداری هەموو هاوڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران و هەموو چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی، رۆژنامەنووس، چالاکی مافی مرۆڤیە بۆ ئەو هەڵوێستە تویتێریەی ئەمشۆ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان