KMMK:
شەممە 4 ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سیروان ئەمینی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و فەرمانی دادوەری، ئەم هاوڵاتییە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، لەمەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی پێیانەوە لکێنراون زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان