بۆکان؛ بەندکراوێک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK :

یەکشەممە 5ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سالار چاوشی، کوڕی عەبدووڵڵا و خەڵکی گوندی “حاجی لەک”ی سەر بە ناوچەی “چۆمی مەجیدخانـ”ـی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی حکوومەت لە شاری بۆکان کرا.

بەپێی هەوالەکە، ڕۆژی دووشەممە 10ی خەرمانان، “سالار چاوشی”، پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری بۆکان، دەسبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرابوو.

شایانی باسە، پێشتر بەڕێز چاوشی لە لقی 101ی دادگای تاوانەکانی ئێران لە بۆکان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە 2 ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دڕا بوو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، لە لقی 13ی دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە ورمێ، حوکمی 2 ساڵ زیندانییەکەی بۆ 6 مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرا بوو و مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ پاش پشتڕاستکردنەوە لە دادگای پێداچوونەوە حکوومەت، ئەم حوکمە بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

کۆمەلەی مافی کوردستان

.