بانکی گیراوانی سیاسیبەسەرهاتی زیندانیسزادراو بە زیندانهەواڵەکان

راگەیاندنی سزای نوێ بۆ بەندکراوی سیاسی «سەعید سەنگەر»

KMMK:

پێنج‌شەممە 1ی رێبەندانی 2720ی کوردی، سەعید سەنگەر بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری پیرانشار بەندکراو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە لەم شارە سزای 11 مانگ بەندکردنی سەر لە نوێی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو، ناوبراو لە رێکەوتی 7ی رەشەمەی 2719ی کوردی لە لایەن بەشی 2ی دادگەی ئینقیلابی حکوومەتەوە لە شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر «شێخلوو» بە تۆمەتگەلی ساختەی وەک: (پڕوپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی) و (پەیوەندی لەگەڵ راگەیاندنە بیانیەکان) سزای 11 مانگ بەندکردنی سەرلە نوێی بەسەردا دەسەپێندرێت.

شایانی باسە کە، سەعید سەنگەر لە رێکەوتی 28ی گەلاوێژی 2700ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت و پاشان لەلایەن دادگەی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت بەڵام پاش دەربڕینی ناڕەزایەتی ناوبراو سزاکەی لە ساڵی 2716 دەشکێت بە سزای 18 ساڵ بەندکردن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

گەنجێکی کورد کۆتایی بەژیانی خۆی هێــنا

حوکمی ۱۵ساڵی دیکەی زیندان بۆ سەعید سەنگەر

زەووت و هەڕاج کردنی(موزاییدە)بارمتەی زیندانیەکی سیاسی کورد لە شاری سەقز ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان