دەستبەسەرکردنی دوو ئەندامی گرووپی موسیقای ژنانی «گلاریسـ»ـی کرماشان

KMMK:

شەممە ٢٧ی بەفرانباری ۲۷۲۰ی کوردی، نازەنین ئەتابەکی و نەستەرەن یەزدانی‌پوور دوو ئەندامی گرووپی موسیقای ژنانی «گلاریس» لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان بانگهێشت و دوایی دەستبەسەرکراون.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو، دوای لێپرسینەوە ئەو دوو ژنە چالاکە هونەریە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. دەسبەسەرکردنی ئەو دوو ژنە چالاکە بە هۆی گۆرانی وتن و ساز کردنی کلیپی تەبلیغی لە شاری کرماشان بووە.

گرووپی موسیقای ژنانی «گلاریس», گرووپێکی هونەری شاری کرماشانە کە لە بواری موسیقای فۆلکلۆر و سوننەتی چالاکی دەکات و لە رۆژھەڵات و باشووری کوردستان چەندین چالاکی هەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: