کوردانی رۆژھەڵاتی دانیشتووی باشووری کوردستان داوای مافی پەنابەری دەکەن

KMMK:

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ‏ژمارەیەک کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی باشووری کوردستانن و تا ئێستا مافی پەنابەری ئەوان لەبەرچاو نەگیراوە، لە بەردەم نووسینگەی UN لە ھەولێر کۆبوونەوە داوای مافی پەنابەری دەکەن.
ئەو هاوڵاتیانی باس لە دۆخی نالەبار و خراپی ژیانیان دەکەن و داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن ناسنامەیان بدەنێ تا لە کەمپەکان بچنە دەرێ و وەکوو ھاووڵاتی ئاسایی لە مافەکان بەھرەمەند ببن.


پشتگوێ خستنی ئەو پەنابەرانە لەکاتێک دایە کە بە پێی یاساکانی مافی پەنابەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو هاوڵاتیانە دەبا نا ئێستا یا لە باشووری کوردستان مافی پەنابەری و نیشتەجێ بوونیان مسۆگەر بایە، یا ئەوەی کە نووسینگەی UN لە باشووری کوردستان رێ و شوێنی دابینکردنی مافی پەنابەری ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەمن وەک وڵاتانی ئەورووپا،ئەمەریکا و هتد دابین کردبایە.
پشتگوێ خستنی مافی ئەو هاوڵاتیانەی رۆژھەڵاتی کوردستان پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ و ئەو یاسایانە کە نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی پەسەندی کردوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان