KMMK:
سێشەممە 23ی بەفرانباری 2720ی کوردی، حوکمی دوو ساڵ زیندان سەرجەم بۆ “فەریدە وەیسی و هاوژینی سیرووس عەباسی” دوو چاڵاکی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ســنە سەپێنرا و پێیان ڕاگەیەندرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، فەریدە وەیسی و هاوژینی سیرووس عەباسی، پێشووتر لە نۆی بەفرانبار لە ڕێی بانگهێشت نامەیەکەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بۆ دادگا ڕاگوازرا و لە دانیشتنی دادگادا بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و ئاژواندنی بیروڕای گشتی مەحاکمە کران کە لە کۆتاییدا هەرکامیان بە ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کران.
شیاوی باسە کە، لەو دۆسیە هاوبەشەدا بەڕێز ئازاد عەباسی برای سیرووس عەباسی لەو تۆمەتانە دەرباز بوو.
یەکەم ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی سیرووس عەباسی و فەریدە وەیسی لە 29ی پووشپەڕی ڕابردوو بەڕێوە چووە و کە پاش ئەوە ئەو هاوڵاتیانە لە ژێر ئەشکەنجە و گوشار وایان لێکرا لە بەرانبەر کامێرا ڕابوەستن و دان پێدانان دژی خۆیان بکەن.
جێی بیرهێنانەوەیه کە ناوبراوان لە ڕەشەمەی 2719ی کوردی، لە ناڕەزایی دەربڕینه گشتگیرەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردســتان سەبارەت بە تێکشکانی فڕۆکەی ئۆکڕاینی و کوژرانی سەرنشینەکانی لە لایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە، بەشداریان کردبوو کە دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و محاکمە و ئەشکەنجە و ناچار بە دان پێدانانی زۆرەملێ کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان
Pingback: سەپاندنی حوکمی دوو ساڵ زیندان بەسەر فەریدە وەیسی و سیرووس عەباسی لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران – خۆڕاگری