بە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی سنەیی، ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان گەیشتە 25

KMMK:

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە دەست گەیشتووە، شەممە 20 بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی ئارام یوسفی تەمەن 30 ساڵ و کوری مەحەمەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەرکراوە.

ئەو هاوڵاتییە لە کاتی ڕۆیشتن لە ماڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە سنە دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە، کە ئەو هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری لە کاتی لێخوڕین دا هێرشی کراوەتە سەری و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

مالباتەکەی تا ئێستا نەیانتوانیە زانیاری لەبارەی شوێن و هۆکاری دەستبەسەرکردنی منداڵەکەیان بەدەست بهێنن.

جێگای ئاماژەیە، کە بە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە، ژمارەی دەستبەسەررکراوەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە 25 کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان