بریـــــنداربوونی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

KMMK:
دووشەممە 22ی بەفرانباری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی عیرفان عەزیزیانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ناوچەی ســنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریــــندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بێ هۆشداری پێدانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران ناوبراو دەست و ماسۆلکەی ناوبراو بە خەستی بریندار بووە.
بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان

%d bloggers like this: