مەریوان؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک

KMMK:

دووشەممە 22ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی” زانیار موعتەمدی” خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگورا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی بەڕێز موعتەمدی ئاشکرا نەکراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری هاوڵاتیان و بە تایبەتی چالاکانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵدایە بەهێنانە ئارای کەشێکی ترس و تۆقاندن ڕێگری لە بێچمگیری چالاکی مەدەنی بگرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان