دەستبەسەر کردنی 7 خوێندکاریکوردی زانکۆی خوارەزمی شاری تاران

KMMK:
شەممە 20ی بەفرانباری 2720ی کوردی، حەوت خوێندکاری کورد لە زانکۆی خوارەزمی شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو: ناو و نیشانیی ئەم کەسانە بریتین لە، « سوهەیب بادرووج» خەڵکی شاری مەریوان و «فەرزاد سامانی»،«سالار رەهۆیی»،« دەریا تاڵەبانی»،« شەپۆل خزری»،« ئەفشین مام حەحمەدی»و « سیروان نوری» خەڵکی شاری مەهاباد.

شایانی باسە کە؛ لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی هێشتنەوەی ئەم کەسانە تا بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەکی ئەوتۆ لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: