گرتن و زیندانهەواڵەکان

رەبەت: دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییەک لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

شەممە 20 بەفرانباری 2720ی کوردی، بەهمەن یوسف زادە، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری رەبەت-ی سەر بە شارستانی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەرکرا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستیکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی ئەمنی و ئیتلاعاتیی حکومەتی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەو هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی بلاوکردنی ئەم هەوالە، لەمەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک بەر دەست نییە و ماڵباتەکەی تا ئێستا نەیانتوانیوە زانیاری لەبارەی شوێنی ڕاگرتنیان بەدەست بهێنن.

بەهمەن یوسف زادە، تەمەن 26 ساڵە و خوێندکاری زانکۆی پەیامی نۆڕ-ی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

درێژەی خۆکوژییەکان/ ئەمجارە ژنێکی گەنجی شنۆیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

رۆژی زمانی دایکی؛ زمانی دایکی پێستی لەشە

پیس بوونی کەش و هەوا لە لوڕستان ٢١ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی و ستانداردە