مهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک

KMMK:
شەممە 20 بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی شەپۆڵ خزرپور، کوڕی حوسێن خەڵکی گەڕەکی بەری شیلانان-ی شاری مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و فەرمانی دادوەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

‌بەپێی راپۆرتەکە، ناوبراو تۆمەتبارکراوە بە “هاوکاری کردن لەگەل یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژی حکوومەتی ئێران”.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان