KMMK :
پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “پەریسا حاجی دۆخت” 20 ساڵ تەمەن، مناڵی حاکم، خەڵکی گوندی “کۆزە ڕەش” سەر بە شاری سەڵماس و دانیشتوی ورمێ لەڕێگای خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتەکە، ناوبراو رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە، کە بێکاری، هەژاری و جیاکاریی سیستماتیکی حکومەت و سیاسەتی ناوەندگەرایی کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆکاری بێهیوایی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ داهاتوو و هانییان ئەدات بۆ خۆکوشتن.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان