KMMK:
پێنجشەممە 18ی بەفرانباری 2720ی کوردی، مێرمنداڵێک بە ناوی “ئارەش محەممەد ئەمینی” 16 ساڵ تەمەن، کوڕی ئەمجەد و دانیشتووی شارۆچکەی جیهادی شاری سەقز دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە هۆکاری کێشەی بنەماڵەییەوە پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.
شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و بێ دەرەتانی و نەبوونی هەلی کار لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان، خەڵک و بە تایبەت گەنجان لە ژێر باری گرانی دەناڵێنن و هەر بۆیە دەست دەدەنە خۆکوژی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان