KMMK:
دووشەممە 15ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ” کەریم مەحموودی و ئومێد مەحموودی” خەڵکی بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ تاران ڕاگوازران.
بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاوڵاتییە و پشکنیویانن و دەستبەسەریان کردوون.
تا کاتی دەستبەسەری ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی بەڕێزان کەریم و ئومید مەحموودی ئاشکرا نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان