سنە: دەرکردنی کۆی گشتی کرێکارانی هەرەوەزی 163ی کۆمپانیایی قیرەتاوی سنە

KMMK:
چوارشەممە 17ی بەفرانباری 2720ی کوردی، سەرۆکایەتی ناوەندی 163ی کۆمپانیایی قیرەتاوی شاری سنە هەستاوە بە دەرکردنی کۆی گشتی کرێکارانی ئەم کۆمپانیایە بە بێ هەبوونی هەرچەشنە هۆکارێک.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو: ئەم کۆمپانیایە کە لە 15 کیلۆمەتری رێگای سەرەکی نێوان سنە بۆ کامێران دامەزراوە و بڕی 30 کرێکار لەم کۆمپانیایە پیشەوەر بوون کە بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەم کۆمپانیایە هەمویان دەرکراون.

شیاوی باسە کە زۆربەی ئەم کرێکارانە، 10 بۆ 25 ساڵە لەم کۆمپانیایە پیشەوەرن و سەرۆکی کۆمپانیاکە ئەم کرێکارانەی ناردوەتە ئیدارەی بیمە بۆ قەرەبوو و بەم شێوەیە بڕێکی کەم لە داهاتی ئەم ساڵانەی خۆیان وەر دەگرنەوە و بەم هۆیە کرێکارانی ئەم کۆمپانیائە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە و داوکارن کە بگەڕێنەوە سەر پیشەکانی خۆیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: