ورمێ؛ ئازادی کاتی سێ هاوڵاتی لە زیندان

KMMK:
سێ شەممە 16ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی «جەعفەر حوسەین زادە» 49 ساڵان کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گوندی «سەروکانی» سەر بە شاری پیرانشار و «سیاوەش جەوان» خەڵکی ورمێ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران و شارۆمەندێکی تر بە ناوی «میهران فەتاحی» 37 ساڵان خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەڕێز جەعفەر حوسەین زادە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لە بڕواری 11ی گەلاوێژی 2720 لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رادەستی یەکێک لە گرتوخانەکانی سپا لە ورمێ کرابوو. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر بوون دەرفەتی هەبونی پارێزەری نەدرابۆیە.
سیاوەش جەوان لە مانگی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی حکومەت لەم شارە گواسترابۆوە.
بەڕێز جەوان بەدانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەن بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگە ئازاد کرابوو . ناوبراو بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپە سەلەفیەکان تاوانبار کراوە.

مێهران فەتاحی لە خەرمانانی 2719 لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ دەستبەسەر دەکرێت و بڕی یەک مانگ و نیو پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی 300 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگا ئازاد کرا.
ناوبراو مانگی خاکە لێوەی ئەمساڵ لە بەشی سەرەتایی دۆسیەکەی لە بەشی 3ی دادگەی ئینقیلابی ئیسلامی ئێران لەو شارە بە تۆمەتی «پڕوپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی بە رەهبەر» بە 3 ساڵ بەندکردن سزا دراوە.
هەروەها لە بەشی دووهەمی دۆسیەکەی لەلایەن دادگای کۆماری ئئسلامی ئێران بە تۆمەتی «بێڕێزی بە پیرۆزەکانی حکومەت» سزای 2 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و پاش دژایەتی لەگەڵ سزاکە لە قۆناغی پێداچونەوە سزای 34 مانگ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.
شایانە باسە کە ئەم شارۆمەندە سێ شەممە رۆیشتوەتە پشوی 5 رۆژە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان