KMMK:
سێشەممە 16ی بەفرانباری 2720ی کوردی، زیندانییەک بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ناوی حسێن غەفووری خەڵکی پیرانشار بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە بە لێبوورنی کەس و کاری کوژراوەکە لە سێدارە ڕزگار بوو.
ناوربراو لە ساڵی 2718ی کوردی، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندادا بوو و هەر بەم تۆمەتە بە سێدارە سزا درابوو.
ناوبراو بە دانی دیەی 700 ملوێن تمەنی و وەرگرتنی ڕەزایەت لە بنەماڵەی کەسی کوژراو لە سێدارە پەڕێوەتەوە.
حسێن غەغووری ساڵی 2718 لە شەڕێکدا کە کەسێکی کوشتبوو، دەستبەسەر و پاشان بە کوشتنەوە سزا درا.
حسێن غەفوور کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی ســنجلە سەر بە پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان


