‌کرماشان؛ دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییەک

KMMK:

یەکشەمە 14 بەفرانباری 2720ی کوردی، جوانمێر مورادی چالاکی کرێکاری و ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی بەرق و کانزای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کەسێک بە تەلەفۆن جوانمیر موڕادی بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی سەردانی پرۆژەی کارێک بکات. لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەو پڕۆژەیە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەریان کرد و پاش دەستبەسەرکردنی، هەڵیانکوتانە سەر ماڵەکەی و هەولی پشکنینی شوێنەکەیان داوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، لەمەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەک بەر دەست نییە.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە جوانمێر مورادی لە ساڵی 2683 و 2684 دا زیندانی سیاسی بووە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی و چەندین جار لە ساڵەکانی 2706 و 2708 لە ماوەی خۆپێشاندانەکاندا دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان