KMMK:
سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکردن بەسەر شارۆمەندێکی شاری کامیران بەناوی« سوبحان ئەحمەدی» لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سەقز بە ناوبراو راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتەی گەیشتوو, سوبحان ئەحمەدی ناسراو بە ( راشێد) پاش گەڕانەوەی لە رێکەوتی 27ی رەزبەری 2720ی کوردی، لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە نزیک شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر دەکرێت و پاشان لەلایەن دادگەی حکوومەت لە شاری سەقز سزای بەسەردا دەسەپێندرێت.
دەبێت ئاماژە بکەین کە، لە ساڵی پاری زاینیدا کۆمەڵێکی زۆر لە شارۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە رێژەیان دەگاتە 263 کەس و زۆرینەی ئەم کەسانە سزای قوەسیان بەسەردا سەپێندراوە یاخود بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و هەندێک کەسیتر لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان