KMMK :
پێنجشەمە 11 بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “واحید ئیبراهیمیان” کوڕی محەمەد و خەڵکی بۆکان، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ دوای چوار مانگ و 16 ڕۆژ لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی لە تاران ئازاد کرا.
ناوبراو لە 26ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئاسایش لە تاران.
بە پێی هەواڵەکە، بەڕێز واحید بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری دەستبەسەر و بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیونی حکوومەت” تۆمەتبار کراوە.
سەرچاوەیەک ئاگادار لە دۆخی ئەو هاوڵاتییە ڕایگەیاندووە: “دوای ئازادکردنی، دەسەڵاتدارانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە ئەو هاوڵاتییە بە هەڵە دەستبەسەرکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


