سنە؛ دوو زیندانی مەحکووم بە سێدارە گوازراونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان

KMMK:

پێنجشەمە 11ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دوو زیندانی بە ناوەکانی سەعید محەممەدی فەرد تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان و هێمن مستەفایی تەمەن 31 ساڵ و خەڵکی مەریوانن کە بە تۆمەتی کوشتن سزای سێدارەیان بۆ بڕدراوە، گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بۆ ئەوەی سزای سێدارەیان بەسەردا جێ بەجێ بکەن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، هاوسەری سەعید محەممەدی فەرد، وتی: خێزانی قوربانیەکە کە خەڵکی لوڕستانن، داوای دوو ملیار تمەنیان کردووە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و ئێمەش ناتوانین ئەو بڕە پارەیە دابین بکەین.

بڕیارە سەعید محەمەدی فەرد ڕۆژی یەکشەممە 14ی بەفرانباری 2720 لەسێدارە بدرێ.

ناوبراو شەش ساڵ لەمەوبەر لە شاری سنە هاوڵاتیەکی خوڕەم ئاوای بە چەقۆ کوشتووە و لەلایەن داواکاری گشتی حکوومەت لەو شارە بەسزای لە سێدارەدن مەحکووم کرا بوو.

لە لایەکی دیکە هیمن موستەفایی یەکێک لەو زیندانیانەی کە لە 11ی ڕەشەممەی 2713 بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیونی حکوومەت و بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداراندا بە سزای لە سێدارەدران مەحکووم کرا بوو.

ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی حکوومەت لە شاری سنە دا دەستبەسەرە و چەند ساڵێک پێش ئێستا سزای لە سێدارەدانەکەی لەلایەن دیوانی عالیەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

دانپێدانانە زۆرەملێکانی ئەو زیندانییە لە تەلەفزیۆنی پرێس تیڤی لە بەڵگەنامەیەکیدا بە ناونیشانی “بابەتی هاوبەش” پەخش کرا، هەروەها هیمن مستەفایی لەگەڵ سێ هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی بەیان کاکەیی، هیوا دادافەرین و خەلیل شیرزادی لە تۆمەتبارانی دۆسیەکە، ئێوارەی دووشەممە 7 ڕەشەممەی 2720 لە تاوانی “کوشتنی ئیبراهیم محەمەدی” لە جیاتی وەرگرتنی 300 ملیۆن تمەن لە یەکێک لە حزبەکان، بە دانپێدانی زۆرەمڵی ناچار ببوون.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: