بەڕێوە چوونی سزای لەسێدارە دانی شارۆمەندێکی شاری سەقز لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لەو شارە

KMMK :

پێنج شەممە 27ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، سزای لەسێدارە دانی شارۆمەندێکی شاری سەقز بەناوی« موحەمەد موردای» لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بەڕێوە چوو.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، موحەمەد مورادی لە ساڵی 2715 کوردی بە تاوانی کوشتنی کەسێک بە ناوی « عەلی ئەکبەر زاهیدی» دەستبەسەر دەکرێت و پاشان لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە سزای کوشتنەوە لە رێگای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت و لەئاکامدا رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەز سزای ناوبراو لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیەوە لەو شارە بەڕێوە چووە.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ژمێرئاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە 45 کەس لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان