KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە 7ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی” ئەکبەر موستەفا” لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا گیانی لە دەست داوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، جەخت و داواکاریەکانی ئەم هاوڵاتییه بۆ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە لایەن بەرپرسانی ئەم بەندیخانەوە پشت گوێ خراوە و ڕەت کرابوویەوە.
ناوبراو بە بۆنەی نا جێگر بونی دۆخی تەندرووستی دەچێتە کۆما و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە کە، کەشی پیس و پۆخڵی بەندیخانە و رێژەی زۆری بەندکراوان و تێکەڵکردنی بەندکراون بە تاوانگەلی جیاواز لە یەک بەش بۆ خۆی یەکێک لە هۆکارە بەرچاوەکانی گیان لەدەست دانی بەندکراوان لە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو رووداوانەی کە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت ڕوو دەدات بە دژایەتی و بن پێ خستنی کونڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ دێته هەژمار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان