ورمێ: مردنی هاولاتیەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران

KMMK:

یەکشەممە 7ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “جیهانشیر مەهی” 56 ساڵ تەمەن کوڕی ڕەحیم لە زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری ورمێ بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، وێڕای داواکاری و جەختی ئەم هاوڵاتییە بۆ ناردنی بۆ نەخۆشخانە، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی حکوومەتەوە گرنگی پێنەدراوە و داواکاریەکانی رەت کراونەتەوە.
ناوبراو بە هۆی شپرزبوونی دۆخی تەندروستی چووە کۆماوە و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان