سنە: گیراوێکی ژن لەسێدارە درا

KMMK :

یەکشەممە 7ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی زێنەب خودامورادی ، 43 ساڵ، خەڵکی قوڕوە ، بە تۆمەتی “کوشتن” لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، کەسوکاری قوربانییەکە ڕایانگەیاندوە، کە ڕازیدەبن بە لێخۆشبوونی ژنە زیندانیکراوەکە، ئەگەر 700 ملیۆن تمەن پارەی خوێنیان بدەنێ، بەڵام خانەوادەی ئەو هاوڵاتییە نەیانتوانی ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی “کوشتنی دوو لە منداڵەکانی” بە ناوەکانی “محەمەد جەواد” و “حەدیث” دەستگیرکرا و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ بڕدرایەوە.
بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 43 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان