KMMK:
پێنجشەمە 4ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “محەمەد خالید هەمزەپوور” خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە، لە بەندیخانەی حکوومهت ئازاد کرا.
بە پێی هەوالەکە، ناوبراو کە لە ڕێکەوتی 24 سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر کرا بوو، ئەمرۆ پێنجشەمە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، کە پاش چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن، خۆی و سێ هاوڵاتی دیکە بۆ لێپرسینەوە گوازراونەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی حکوومەت لە شاری ورمێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان