KMMK:
چوارشەممە 3ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی” سەلاح کەیوان پوور و هادی ڕەسایی” خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە گوێرەی هەواڵەکان ئەم دوو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 21ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەت لە شاری ســنە ڕاگوازرابوون.
ئەم دوو کەسە بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری دەسەڵات ڕاگەیەندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان